مەلا بەختیار: ئێستاش دەیڵێمەوە نابێت هەرێمی کوردستان بڕوخێت کوردستانی

نوچەنێت:

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دیدارێکدا دەڵێت، هەرێمى کوردستان قەوارەى هەموو نەتەوەى کوردە، نەوەک تەنها قەوارەى باشوورى کوردستان.

ئەمڕۆ شەممە (25)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانى کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ ژمارەیەکى هاووڵاتى ڕۆژئاواى کوردستان ڕاگەیاند، پێشتر گووتوومە، ئێستاش دەیڵێمەوە کە نابێت هەرێمی کوردستان بڕوخێت، حکومەتەکان دێن و دەڕۆن، بەڵام دەبێت کیانەکە و قەوارەکە بمێنێت.

مەلا بەختیار لە بەشێکى قسەکانیدا، هەر سەبارەت بە هەرێمى کوردستان گووتى،  گوناهیش نییە پەنجا ملیۆن کورد لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا ئەم قەوارەیەمان هەبێت. بۆیە هیچ گوناهێک نییە بەرگریی لێبکەین و رەخنەشی لێبگرین، کەموکوڕی لە هەر جێگەیەک هەبێت، دەبێت رەخنەی لێبگرین، تەنانەت لەنێو ماڵی خۆماندا.

دەربارەى ڕۆژئاواى کوردستان ئەو دەشڵێت، كچان و كۆڕانی رۆژئاوای کوردستان سەریان بەرزكردینەوە ‌و بەئومێدم ئەو ئەزموونەی لەوێ‌ هەیە، بەكەموكوڕییەكانییەوە، بگاتە ئامانجی باش. هیواشم وایە ئەو سەنگەرە نەشكێ‌، چونكە بەئاسانی جارێكی دیکە دروستنابێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین