ئامێرێکى نوێ بۆ دۆزێنەوەى دانەر نەبەز بەکاردەهێندرێ کوردستانی

نوچەنێت:

کەسوکارى ئەو منداڵە (10) مانگەى لەلافاوەکەى هەولێر بێسەروشوێن بوو ڕایدەگەیێنن، ئەمڕۆ بە ئامێرێکى نوێ بەدواى تەرمى بێسەروشوێنانى لافاوەکەى هەولێر دەگەڕێن، کە ئەگەرى دۆزینەوەى نزیکە.

ئەمڕۆ دووشەممە (27)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، هاوڕێ ساڵح، مامی دانەر نەبەزى (10) لە رێگەی ئامێرەکەوە توانیویانە پارچەیەک لە جلوبەرگی دانەر بدۆزنەوە و ئەمڕۆش بە وردى پرۆسەى پشکنین و بەدواگەڕانى تەرمەى دانەر بەردەوام دەبێت.

ئەو ئامێرەى ئەمڕۆ بەکاردەهێندرێ بۆ دۆزینەوەى تەرمى دانەر، بە هۆى خوێنەوە کار دەکات، ئەمەیش دواى ئەوەى نموونەیەک لە خوێنى دایک و برایەکى دانەر وەرگیرا، لە ڕێگەى ئەو خوێنەوە ئامێرەکە بە دواى تەرمەکاندا دادەگەڕێت.

مامى دانەر باسى لەوەشکرد، پێشبینى دەکەن تەرمى دانەر لە ناو جۆمێک بێت کە دەکەوێتە گوندى عەوێنە لە سنوورى ناحیەى شەمامک.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ماوەى (10) ڕۆژە تیمەکانى بەرگرى شارستانى بە دواى تەرمەى دانەر نەبەزى (10) و گەنجێکى ترى شوان بە ناوى ئومێد دەگەڕێن، ئەمەیش دواى ئەوەى لە (17)ـى کانوونى یەکەمى ئەم مانگە دواى دروست بوونى لافاو لە هەولیر بێسەروشوێن بوون، بە هۆیشەوە (12) هاووڵاتى گیانیان لەدەستدا

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین