پارتى: بە دواداچوون بۆ دوو کورسى بە ناحەقبردراومان دەکەین کوردستانی

نوچەنێت:

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگه‌یه‌ندراوێكدا لەگەڵ ئەوەى پێشوازی لە بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق دەکات لەسەر پەسندکردنى ئەنجامى کۆتایى هەڵبژارنى عێراق، دەشڵێت، "بە دواداچوون دەکەین بۆ بە ناحەقبردنى دوو کورسییەکەمان."

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (27)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی بڕیارى دادگاى فیدراڵى کرد بۆ پەسندکردنى ئەنجامى کۆتایى ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى مەکتەبى سیاسى پارتى دا هاتووە، " بەدواداچوونی ئەو ستەمە دەکەینەوە کە لە پارتیمان کرا لە بە ناحەقبردنی دوو کورسی لە کورسیەکانمان "

ده‌قی راگه‌یێندراوەکەى مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:

راگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەکات بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە رێکەوتی 10ـی 10ـی 2021ئەنجامدرا. ئەم بڕیارە ھەنگاوە دەستوورییەکان بەدوای خۆیدا دەھێنێت بۆ پێکھێنانی کابینەی داھاتووی حکومەتی فیدراڵ.

لە ھەمان کاتدا جەخت لە بەدواداچوونی ئەو ستەمە دەکەینەوە کە لە پارتیمان کرا لە بە ناحەقبردنی دوو کورسی لە کورسیەکانمان، بە رێگای یاسایی لەلایەن ئەو کاندید و دەنگدەرانەمانەوە کە بە نایاسایی دەنگەکانیان سوتێنران.

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

27ی 12ی 2021

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین