پۆلیسى هەولێر: دوو تۆمەتبار لە کاتى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکرد کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر دەڵێت، دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکردووە لەکاتى بەکارهێنانى ماددەى  هۆشبەر لە جۆرى جامایکا.

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (27)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر ڕایگەیاند، "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ھ. م.ع) و (ک. ع. ص) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کرد."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى هەولێر هاتووە، "تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (جامایکا) و چەقۆیەک و کەتەرێک و دامبۆکسێکدا گیرا."

هەروەها دەشڵێت، "بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاست کران."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین