چارەنووسى ئەو پەنابەرانە ئاشکرا دەکرێ کە لە دەریاى ئیجە بەلەمەکانیان نقووم بوو کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى دەزگاى لووتکە لە ڕاگەیێندراوێکدا چارەنووسى ئەو دوو بەلەمەى لە دەریارى ئیجەدا نقووم بوون ئاشکرا دەکات کە بەشێکیان کۆچبەرى کوردن و دەشڵێت،  لەگەڵ حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر هێڵن بۆ گەڕانەوەى تەرمى کۆچبەرە کوردەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە (28)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، ئەو دوو بەلەمەى لە دەریارى ئیجە لەڕۆژانى (21-12) و (23-12) زیاتر (20) کۆچبەرى کورد گیانیان لەدەستداوە و هەندێ لەو ژمارەیەش تا ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزرایتەوە.

سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕاشیگەیاند، ئەو بەلەمەى لە 21-12-2021ی دەریای ئیجە نزیک دوورگەی سانتۆرینی یۆنان تێکشا، لە ئەنجامدا (23) کۆچبەرى کورد بیسەروشوێنن و  (7) کۆچبەرى تریش رزگاربووە.

 ئەو دەشڵێت، ئەو بەلەمەى لە (23-12-2021)ى لە دەریای ئیجە نقووم بوو، 9 کۆچبەریان هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن، تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ ئەسینا و 57 کۆچبەریش رزگاریان بووە.

ئارى جەلال لەسەر نقووم بوونى سێیەم بەلەم لە (24-12-2021) لە دەریاى ئیجە، تا ئێستا (16) تەرم دۆزراینەوە، بەڵام هیچیان هاووڵاتى هەرێمى کوردستان نین.

هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەى دەزگاى لووتکەدا هاتووە، لەگەڵ جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە و هاوڕابوون لەسەر یەکخستنی هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیانەکان و گەڕان و بەدواداچوونی زیاتر لە سەر پێشەوشوێنبووانی رووداوەکانن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین