ئارێز عەبدوڵڵا: ئەگەر پارتى و یەکێتى پێکەوە نەچنە بەغدا کورد زیانى زۆرى بەردەکەوێ
نوچەنێت:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، دەبێ کورد بە پڕۆژەیەکى هاوبەش بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق و دەشڵێت، ئەگەر پارتى و یەکێتى پێکەوە نەچنە بەغدا بۆ هەرێمى کوردستان زۆر خراپە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (29)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، ئەگەر ئێمە و پارتی پێکەوە نەڕۆینە بەغدا بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و حکومەتەکەی زۆر خراپە، چونکە لە بەغدا بە پەرتەوازەیی ناتوانین ئامانجەکانمان بەدیبهێنین.
ئارێز عەبدوڵڵا لەسەر وەرگرتنى پرسى پۆستى سەرۆک کۆمار لەلایەن یەکێتییەوە دەڵێت، پارتى لە هەرێمى کوردستان پۆستى باڵاى لەدەستە، بۆیە داوا لە پارتى و لایەنەکان دەکەین بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆک کۆمار لە بەغدا پشتیوانیمان بکەن بۆ ئەوەى ئەو پۆستە بۆ یەکێتى بێت.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment