نەوتى سپى ماڵان لە سنوورى هەولێر دابەش دەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

هەفتەى داهاتوو لە ناحییەکانى دەوروبەرى هەولێر نەوتى سپى ماڵان دابەش دەکرێ، بەڕێوەبەرى نەوت و كانزاكانی هەولێر دەڵێت، بۆ هەر بەرمیلێک نەوت (55) هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.

ئەمرۆ پێنجشەممە (30)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، ئارى کاکەشین سابیر، نەوت و كانزاكانی هەولێر بە رووداوى ڕاگەیاند، هەفتەى داهاتوو هەر یەکە لە کۆمەڵگە و ناحییەکانى قوشتەپە، بەستۆڕە، دارەتوو، بەحرکە، کەسنەزان، بنەسڵاوە و قەزای خەبات، بنەساوە و پیرزین نەوت دابەش دەکرێت.

ئارى کاکەشین سابیر ئاماژەى بەوەشکرد، هەر کاتێک بریکارەکانى خۆراک پارەکانیان ئامادەبوون پرۆسەى دابەشکردنى نەوت بە خێرایى دەست پێدەکات و بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بە (55) هەزار دینار لەو خێزانانە وەردەگیرێت کە  فۆرمی خۆراکیان هەبێت.

بەڕێوەبەرى نەوت و کانزاکانى هەولێر دەربارەى دابەشکردنى نەوتى سپى ماڵان لە سەنتەرى شارەکان گووتى،  ئەوە دەبێت وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بڕیاری لێبدات، کە چ کاتێک لە سەنتەری شاری هەولێر نەوت دابەشبکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین