شەش شەقام لە هەولێر دادەخرێت کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، بە بۆنەى سەرى ساڵى تازە اە ئێوارەى ئەمڕۆوە تاوەکو درەنگانى شەو شەش شەقامى هەولێر دادەخرێن و دەشڵێت، "هیچ ئاهەنگێکى فەرمى ئەنجام نادرێت."

ئەمڕۆ هەینى (31)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، فازڵ حاجى، وتەبێژى پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، " سەرجەم شوفێران شارى هەولێری ئاگاداردەکەینەوە، کەوا بەهۆی ئەگەری دروستبونی قەرەباڵغی و کۆبونەوەی خەڵک لەهەندێک شەقام و شوێنە گشتیەکان بەبۆنەی سەری ساڵی تازە ،لەکاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆوە تاکو درەنگانی شەو چەند شەقامێک بەتەواوی دادەخرێن بەڕووی شوفێراندا و هاتووچۆکردن تیایاندا تەنها بەپیادە دەبێت."

فازڵ حاجى دەشڵێت، ئەم شەقامانەى دادەخرێن بەمشێوەیەى خوارەوە دەبێت.

1ـ چواریانی ئیسکان لەسەر شەقامی 60مەتریەوە تاکو باخچەی بروسک.

2ـ چواریانی گەل بەرەو ناو بازاڕ.

3ـ چواریانی میدیا بەرەو ناوبازاڕ.

4ـ چواریانی پارێزگا بەرەو ناو بازاڕ

5ـ کۆتایی شەقامی حەمرا.

6ـ شەقامی 100مەتری ئەو بەشەی بەپێش فاملی مۆل دادەڕوات بۆڕێگای شەقڵاوە(تەنها یەکساید دەگیرێت کەسایدی چونە بۆڕێگای شەقڵاوە وەسایدی هاتن لەبۆلای ڕێگای کۆیە کراوە دەبێت).

لەبەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا هاتووە، هیچ ئاهەنگێکی فەرمی ناکرێت بەبۆنەی سەری ساڵی تازە، بەڵام ئەم ئامادەکاریانە بۆ ئەگەری کۆبونەوەی خەڵکە بەو بۆنەیە.

پێشتر پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاندوو، بە هۆى شەهید بوونى چەند پێشمەرگەیەک لە ئەنجامى هێرشەکانى تیرۆۆیستانى داعش و گیان لەدەستدانى (12) هاووڵاتى لە لافاوەکەى هەولێر پارێزگاى هەولێر هیچ ئاهەنگێکى فەرمى نابێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین