کەشناسى هەرێم: ئەگەر بارانى بەفر و باران هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکات، ئەمشەو ئاسمانى شارەکانى کوردستان بگۆڕێت بۆ هەور و سبەى یەکشەممەش باران و بەفر ببارێت.

ئەمڕۆ شەممە یەکى کانوونى دووەمى (2022)، بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و تێید هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمانى شارەکانى هەرێمى کوردستان لەنێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى ڕۆژى یەکشەممە، کەشناسى هەرێم ئاشکراى دەکات، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانى شەودا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو و ئەگەرى زۆرە باران ببارێت، لە سنوورى ناوچە شاخاویەکانیش بەفر دەبارێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە