پرسەنامەیەک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە یەکى کانوونى دووەمى (2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بۆ بۆ كۆچى دواییى تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه و كه‌سایه‌تیى دیارى كوردستان خوالێخۆشبوو ڕه‌سووڵ فه‌قێ دەڵێت، "مام ڕه‌سووڵ فه‌قێ له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه ده‌ستى به خه‌بات كردووه و هه‌موو ژیانى خۆى به تێكۆشان و پێشمه‌رگایه‌تى بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى به‌سه‌ر برد."
هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم دا هاتووە دەشڵێت، "له‌و ڕێگه‌یه‌دا ئاواره‌یى و سه‌ختى و زه‌حمه‌تى زۆرى كێشاوه و له شۆڕشى ئه‌یلوول و گوڵان و ڕاپه‌ڕیندا ناو و پێگه‌یه‌كى دیارى به‌رپرسیاریه‌تى و خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تى بووه. یادى به خێر و گیانى شاد بێت."
دەقى پرسەنامەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان:
بۆ كۆچى دواییى تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه و كه‌سایه‌تیى دیارى كوردستان خوالێخۆشبوو ڕه‌سووڵ فه‌قێ، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و دۆستان و هاوسه‌نگه‌رانى ده‌كه‌م و هاوخه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و دڵنه‌وایى به خانه‌واده و كه‌سوكارى ببه‌خشێت.
مام ڕه‌سووڵ فه‌قێ له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه ده‌ستى به خه‌بات كردووه و هه‌موو ژیانى خۆى به تێكۆشان و پێشمه‌رگایه‌تى بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى به‌سه‌ر برد. له‌و ڕێگه‌یه‌دا ئاواره‌یى و سه‌ختى و زه‌حمه‌تى زۆرى كێشاوه و له شۆڕشى ئه‌یلوول و گوڵان و ڕاپه‌ڕیندا ناو و پێگه‌یه‌كى دیارى به‌رپرسیاریه‌تى و خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تى بووه. یادى به خێر و گیانى شاد بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/1/1
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment