پڕۆژەى (کەسنەزانی) بۆ پرۆژە درێژخایەنەکانی گەنجان لە سلێمانى ڕاگەییێنرا کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى شێخ نەهرۆ کەسنەزانى پڕۆژەى دەستپێشخەریی (کەسنەزانی) بۆ پرۆژە درێژخایەنەکانی گەنجان ڕادەگەیێنێت و دەشڵێت، ئامانجامان دروستکردنى هەلى کارى بەردەوامە.

ئەمڕۆ شەممە یەکى کانوونى دووەمى (2022)، د. جەعفەر خەفاجى، وتەبێژى شێخ نەهرۆ کەسنەزانى لەگەڵ هەر یەکە لە عەبدلوەهاب بەرزنجی، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای تەریقەتی کەسنەزانی لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا پڕۆژەی (دەستپێشخەریی کەسنەزانی بۆ پرۆژە درێژخایەنەکانی گەنجان) ڕاگەیاند.

دەربارەى وردەکارى ئەم پڕۆژەیە، وتەبێژى شێخ نەهرۆ کەسنەزانى، پرۆژەیەکی قازانج ویستە کە گەنجان پێشكێشی دەکەن یان لەلایەن ئێمەوە ئاراستەیان دەکرێت، ئەو گەنجەى توانای هەیە پرۆژەیەک لە بوارەکانی پیشەسازی، کشتوکاڵ، فیکری، زانستی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی بڕیاری داوە هاوکارییان بکات.

سەبارەت بە هۆکارى ڕاگەیاندنى ئەو پڕۆژە، هەروەک وتەبێژى شێخ نەهرۆ کەسنەزانى دەڵێت، لە ئەنجامى هەستکردنمانە بە کێشەى گەنجان و ئامانجیش لێى دروستکردنی هەلی کاری بەردەوامە.

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا عەبدلوەهاب بەرزنجی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای تەریقەتی کەسنەزانی رایگەیاند، لەم هەفتەیەوە هەر گەنجێک پڕۆژەى هەبێت دەتوانێت بۆ لینکەى بنێرێت کە دواتر بڵاوى دەکەینەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین