لەسەر ڕاگرتنى ئۆتۆمبێل کەسێک دەکوژرێ کوردستانی

نوچەنێت:

لەقەزاى بەردەڕەش دوو دراوسێ لەسەر ڕاگرتنى ئۆتۆمبێل دەبێتە شەڕیان، لە ئەنجامدا کەسێک دەکوژرێ و یەکێکیش بریندار دەبێت، کە هەردووکیان برانە.

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە دووى کانوونى دووەمى (2021)، بەپێى وتەى پۆلیسى پارێزگاى دهۆک دوو دراوسێ دواى ئەوەى چەند جارێکى تر کێشە و دەمەقالەیان لە نێوان دروست دەبێت، ئەمشەو جارێکى تر دەبێتەوە شەڕیان، کە بە هۆیەوە هاووڵاتییەک بە ناوى عەبدوستار عیسى (38) ساڵ دەکوژرێ و برایەکى بریندار دەبێت.

هۆکارى دروست بوونى شەڕە تەقە لە نێوان ئەم دوو دراوسێیە لەسەر شوێنى ڕاگرتنى ئۆتۆمبێل بووە. 

هاوکات عەمید سەعدى ئەحمەد، بەڕێوەبەرى پۆلیسى بەردەڕەش ئەمشەو ڕایگەیاند، دەستیان بە لێکۆڵێنەوە کردووە و توانیویانە بکوژەکە و برایەکى و باوکى دەستگیر بکەن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین