پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر بڕیارێک بۆ شۆفێرانى خاوەن پێداویستى تایبەت دەردەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر چەند ئۆتۆمبێڵێک بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى دەرهێنانى مۆڵەتى شۆفێرى دابین دەکات کە تایبەتن بە شۆفێرانى خاوەن پێداویستى تایبەت.

ئەمڕۆ دووشەممە سێى کانوونى دووەمى (2022)، فازڵ حاجى، وتەبێژى پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر ڕاگەیاند، "بۆ خزمەتکردنی سەرجەم چین وتوێژەکان،لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەلێک ئوتومبێل بۆبەشی مۆلەتی شوفێری هاتووچۆی هەولێر دابینکران کەتایبەتن بەتاقیکردنەوەی دەرهێنانی مۆلەتی شوفێری بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت."

فازڵ حاجى لە ڕاگەیێندراوێکدا داوا دەکات هەر هاووڵاتییەکى خاوەن پێداویستى تایبەت ئارەزووى "دەرهێنانی مۆلەتی شوفێریان هەیە لەجۆری (مۆلەتی تایبەتی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت) سەردانی بەشی مۆلەت بکەن لەهاتووچۆی هەولێر."

وتەبێژى پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر روونیشیكردۆتەوە، شۆفێرێکى خاوەن پێداویستى تایبەت دەیەوێت ببتە هەڵگرى مۆڵەتى شۆفێرى دەتوانێ لە (4-1-2022)وە فۆڕم وەربگرێ و دەست بە رێکارەکانى مۆڵەت دەرهێنان بکات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین