کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ شەپۆلى باران بارین کۆتایى دێت و سبەش بەفر دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، تا ئێوارەى ئەمڕۆ شەپۆلى بەفر و باران بارین لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە سێى کانوونى دووەمى (2022)، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى ئەمرۆ و سبەى ڕاگەیاندوو و تێیدا هاتووە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمە بارانى کەم و بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکان، لە ئێوارەدا کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى ڕۆژى سێشەممە کەسناشى هەرێم دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى بەفرێکى کەم لەسەر لووتکەى شاخە بەرزە سنوورییەکان.   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین