ئایدن مەعروف: پاراستنی تورکمانەکانى تەلەعفەر لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

ئایدن مەعروف وەزیری دەرەوەی هەرێم، لە لێدوانێک بۆ نوچەنیت ئاشکرای دەکات ژمارەیەکی زۆر لە تورکمانەکەنی تەلەعفەر نەگەراونەتەوە زێدی خۆیان، دووپاتیشی دەکاتەوە ئەرکی پاراستی گێرانەوەی ئەوان لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە.

ئەمڕۆ سێشەممە سێ کانوونی دووەمی(2022) ئایدن مەعروف وەزیری دەرەوەی هەرێم بۆ  کاروباری پێکهاتەکان،سەبارەت بە ژمارەیەکی زۆر تورکمانەکانی  15)) گوندی سەر بە تەلەعفەر کە ناتوانن بگەرێنەوە سەر زێدی خۆیان، لە لێدوانێکی تایبەتدا هۆکارەکانی بە نوچەنێت راگەیاند، "یەکەمجار پەکەکە رێگرییەکی زۆری کردووەو کێشەو گیروگرفت دروست دەکات لەوناوچەیەدا مەترسی بۆسەر خەڵکەکە دروست کردووە، بووە بە گرفت بۆ نەتەوەی تورکمان یەزیدییەکان و شەبەک".

ئەو وەزیرە دەڵێت،"دەبێت حکومەتی عێراقی لەو ناوچانەدا بە دەرەجەی یەکەم ڕۆڵی هەبێت و رێگری بکات نەهێڵێت ئەم گرووپانە کە لە دەرەوەی یاسان لەهەمانکاتدا گرفتیش درووست دەکەن بەتایبەتیش بۆ نەتەوەکان و ئەدیانەکان زۆرتر ببێت".

دەربارەی ئەوەی کە ئایا هۆکارەی سەرەکی تەنیا چەکدارانی پەکەکەیە یاخود هۆکاری تریش هەن، ئایدن مەعروف گوتی، "لە ڕاستیدا لەم ناوچانە زۆر گرفت و گلەیی هەیە، بەتایبەت نوێنەرانی  پێکهاتەکان ئەو ناوچانە لە ئێستاشدا کە نەتەوەی تورکمان نەتەوەیەکی گرنگە لە موسڵ و دەووروبەری مەترسی زۆر لەسەر دروست کراوەو، ناتوانن بگەڕینەوە شوێن و ئیش و کاری خۆیان بەتایبەتی کە رێگرییان لێدەکرێ لەلایەن ئەم گرووپانەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین