دادگایەکی تایبەت لە هەرێم بۆ گەندەڵی پێکدەهێنرێت کوردستانی
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، دادگایه‌كى تایبه‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵێ له‌ كوردستان داده‌نرێت.

سیهام میران، نوچەنێت

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ى ى شوبات ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا دانانى دادگایه‌كى نوێ ئاشكرا ده‌كات. لە راگەیةنراوه‌كه‌ هاتووه‌، " دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوی ژمارە (١/١٣٥) لە (١کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠)، ئەنجومەنی دادوەری، بە فەرمی ژمارە ١/١/١١٧ لە ١٨/٢/٢٠٢١، بڕیاریاندا بە پێکهینانی دادگایەکی تاوان بۆ دادگاییکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەکانی گەندەڵی بەناوی (دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و تایبەتمەند دەبێت بە بینینی، کەیسەکانی گەندەڵی".

ده‌سته‌كه‌ دانانى ئه‌و دادگایه‌ به‌گرنگ ده‌زانێ و له‌ راگه‌یانراوه‌كه‌ ده‌ڵێ، "ئێمە لە دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، دەستخۆشی لە ئەنجوومەنی دادوەری دەکەین و پێمان وایە ئەو هەنگاوە کاریگەریەکی زۆر باشی دەبێت لەسەر بەرەوپێشبردن و رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و خێراکردنی یەکلا کردنەوەی کەیسەکان لە دادگا" 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین