سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان پەیامێک ئاراستەى کەناڵى (KNN) دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا، بە بۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى کەناڵى ئاسمانى (KNN) پیرۆزبایى لەو دامەزراوە مێدیایەى سەر بە بزووتنەوەى گۆڕان دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە سێى کانوونى دووەمى (2022)، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان  بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنییەوەK پەیامێک ئاڕاستەى  کەناڵى (KNN) دەکات و تێیدا دەڵیت، "بەرەو مێدیایەکى نیشتیمانى، پیشەیى، ئازاد، بەرپرسیار و ڕاستبێژ ساڵیادى دامەزراندنتان پیرۆز بێت." 

لە بەشێکى ترى پەیامەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دا هاتووە، "هیواى پێشوەچوون و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین." 

جێگەى ئاماژە پێدانە، کەناڵى (KNN) وەک تاکە ئۆرگانى مێدیایى بینراوى بزووتنەوەى گۆڕان لە (31/12/2008)دا دەستی بە پەخشی بەرنامەکانی کرد. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین