هه‌یفا گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر گۆرانى میلى رەنگاورەنگ
هه‌یفا وه‌هبى دواى چه‌ند ئه‌زموونێكى نواندن له‌ كارى سینه‌مایى جارێكى تر گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر گۆرانى میلى، ئێستا خه‌ریكى تۆماركردنی ئه‌لبومێكه‌.

میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، هه‌یفا وه‌هبى هونه‌رمه‌ندى لبنانى ئاماده‌كاریى بۆ تۆماركردنى ئه‌لبومێكى گۆرانى ده‌كات، كه‌ زۆربه‌یان گۆرانى میلى میسڕین.

ده‌شڵێن هه‌یفا له‌و بواره‌دا پێشتر ئه‌زموونێكى كه‌مى هه‌یه‌، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو بووه‌ و ده‌توانێ جارێكى تر سه‌رنجى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى رابكێشێ.

هه‌یفا وه‌هبى پێشتر له‌ دوو فیلم به‌ناوى "حلاوه‌ الروح" و "دكات شحاته‌" رۆڵى سه‌ره‌كى بینیوه‌.

هیفا وه‌هبى له‌ ساڵى 1976 له‌دایكبووه‌، هونه‌رمه‌ندێكى ناسراوى لبنانى- میسڕییه‌ و له‌چه‌ندان بوارى نواندن و گۆرانى و نمایشكردن كارى كردووه‌

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین