پارتى و یەکێتى: پێکەوە دانوستاندن لەگەڵ لایەنە سیاسیه عێراقییەکان دەست پێدەکەین کوردستانی

نوچەنێت:

شاندى پارتى و یەکێتى دواى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ ڕاگەیێندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، ڕێکەکەوتوون لەسەر ئەوەى شاندێکى هاوبەش بنێرنە بۆ گفتوگۆکردن و دانوستاندن لەگەڵ بەغدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە پێنجى کانوونى دووەمى (2022)، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندی ھاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی کۆبوونەوە.

لە بەشێکى ڕاگەیێندراوە هاوبەشەکەى پارتى و یەکێتى دا هاتووە، "ھەردوولا رێککەوتن کە پارتی و یەکێتی پێکەوە بە شاندێکی ھاوبەشی کوردستانی پرۆسەی دانوستاندن لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسیه عێراقییەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ دەستپێبکەن."

 

ده‌قى ڕاگەیێندراوى هاوبەشى مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى:

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندی ھاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، ھەردوولا رێککەوتن کە پارتی و یەکێتی پێکەوە بە شاندێکی ھاوبەشی کوردستانی پرۆسەی دانوستاندن لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسیه عێراقییەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ دەستپێبکەن، بۆ ئەم مەبەستەش وەرەقەیەکی کاری ھاوبەش ئامادەکراوە .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین