کەشناسى رەوشى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى ڕاگەیاند کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، بارودۆخى کەشوهەواى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایدەگەیێنێت، ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە شەشى کانوونى دووەمى (2022)، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، پێشبنییەکانى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى بڵاوکردەوە و دەشڵێت، ئەمڕۆ ئاسمانى هەرێمى کوردستان ساماڵ دەبێت و نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو (2) پلەى سیلیزى دەبێ.

سەبارەت کەشوهەواى سبەى ڕۆژى هەینى، کەشناسى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکات، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین