دوو کۆليژى نوێ لە زانكۆى سەڵاحەدين دەكرێنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆكى زانكۆى سەلاحەدين لە لێدوانێكى بۆ نوچەنێت راگەياند، بۆ ساڵى نوێى خوێندن كۆليژى شوێنەوار و كۆليژى ڤێرتەرنەریی دەكرێنەوە.

ئەمرِۆ پێنجشەممە شەشی کانوونی دووەمى (2022)، پرۆفسیۆر دکتۆر جەوهەر فەتاح سەعید، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین- هەولێر لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت گووتی، "ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا به‌ راسپاردەی ئەنجوومەنی زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر، بڕیاری دا (کۆلێژی شوێنەوار) و (کۆلێژی ڤێرتەرنەریش) بکرێنەوە".  

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین زیاتر روونیکردەوە، "کۆلێژی شوێنەوار دەبێتە یەکەم کۆلێژی تایبەت بەو بوارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و کۆلێژی ڤێرتەرنەریش دەبێتە یەکەم کۆلێژ لەو بوارە لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر". 

دکتۆر جەوهەر فەتاح گوتیشی، "کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بە خوێندنی باڵا دەدات و بەپێی بەرنامە و پلانی ئەو کابینەیە، کار دەکرێت بۆ زەمینەسازیی رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانی کوردستان".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین