سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە د. فوئاد مەعسووم دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا سەرەخۆشى لە د. فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆمارى پێشووى عێراق دەکات بە بۆنەى کۆچى کۆچى دواییکردنى محەمەد مەعسووم خدرى برایان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە شەشى کانوونى دووەمى (2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ د. فوئاد مه‌عسووم سه‌رکۆماری پێشووی عیراق، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د مه‌عسووم خدری برایان، سه‌ره‌خۆشی لێکرد.

سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى "وێڕای ده‌ربڕینی پرسه‌ و هاوخه‌می، هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به‌ میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و سه‌بووری به‌ خانه‌واده‌ و که‌سوکاری به‌ڕێزیان ببه‌خشێت."

هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، " لای خۆیه‌وه‌ د. فوئاد مه‌عسووم بۆ په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شی له‌ پرسه‌که‌یاندا، سوپاس و پێزانینی پێشکه‌ش به‌ به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کرد."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین