پۆلیسى هەولێر: ئەو تۆمەتبارەی کامێرای چاودێریی ماڵانی دەدزی، دەستگیر کرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، ئەو کەسیان دەستگیرکرد کە هەڵدەستا بە لێکردنەوە و دزینى کامێراى چاودێرى ماڵان.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە شەشى کانوونى دووەمى (2022)، بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوای ئەوەی لە سۆشیال میدیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو بووەوە کە تێیدا تۆمەتبارێک هەڵدەستێ بە لێکردنەوە و دزینی کامێرای چاودێریی ماڵان، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی چڕ و ورد کرد و توانییان لە ماوەی کەمتر لە (24 کاتژمێر)دا تۆمەتبارەکە بە ناوی (ھ. خ. ب) بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن."

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کەسەى دەستگیکراوە، پێشینەى تاوانى دیکەى هەیە و" دانی ناوە بە چەندین تاوانی دیکەی دزیکردندا."

دەشڵێت، "لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین