وەزارەتى پێشمەرگە ڕاگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئێوارەى ئەمڕۆ بە شێوەی هەڕەمەکى ژمارەیەک مووشەکى کاتیۆشا ئاراستەى میحوەرى پردێ کراوە و هیچ سەنگەرێکى پێشمەرگەى نەپێکاوە.

ئەمشەو حەوتى کانوونى دووەمى (2022)، وەزارەتى پێشمەرگە لەسەر مووشەکبارانکرنى سەنگەرى هێزەکانى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٢٥ی ئێوارە، ژمارەیەک موشەکی کاتیۆشا، لە رۆژهەڵات و باشوری ناحیەی پردێ (ئاڵتون کۆپری)، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە کرا، موشەکەکان هیچ سەنگەرێکی پێشمەرگەیان نەپێکاوە."

دەقى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى پێشمەرگە:

ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٢٥ی ئێوارە، ژمارەیەک موشەکی کاتیۆشا، لە رۆژهەڵات و باشوری ناحیەی پردێ (ئاڵتون کۆپری)، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە کرا، لە سنوری میحوەری پێنج، موشەکەکان لەدەرەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کەوتوون و هیچ سەنگەرێکی پێشمەرگەیان نەپێکاوە، هاوکات هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتۆتەوە، لەمبارەیەوە، هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کردووە.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە 

۷ی ۱ی ۲۰۲۲

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین