سەرۆک بارزانى و هاوپەیمانى تەقەدوم و عەزم جەخت لەیەکترنزیکردنەوەى پێکهاتەکانى عێراق دەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى لەگەڵ شاندێکى باڵاى هاوپەیمانى تەقەدوم و عەزم لە کۆبوونەوەیەکدا هەنگاوەکانى دانیشتنى یەکەمى ئەنجوومەنى نوینەرانى عێراق تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ شەممە هەشتى کانوونى دووەمى (2022)، سەرۆک مسعود بارزانى، لە سەلاحەدی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ھاوپەیمانێتی تەقەدوم و عەزم کرد ، کە پێکھاتبوو لە محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر و ئەحمەد ئەلجبوری.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەسەندنەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ھەنگاوەکانی دانیشتنی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق کرایەوە."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى، سەرۆک بارزانى لە دیدارەکە لەگەڵ شاندى باڵاى هاوپەیمانى تەقەدوم و عەزم جەختیان "لە پێویستى لە یەکتر نزیکردنەوەى پێکهاتەکانى عێراق و ڕەچاوکردنى بەرژەوەندى و سەقامیگریى عێراق کرایەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین