سەرۆک بارزانى و شاندێکى پارتى ئازادیى هوداپار کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکی ھوداپار لە دیدارێکدا پیرۆزبایى  سەرۆک مسعود بارزانى دەکەن، بە بۆنەى سەرکەوتنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە هەڵبژاردنى ڕابردووى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق.

ئەمڕۆ شەممە هەشتى کانوونى دووەمى (2022)، سەرۆک مسعود بارزانى، لە سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی پارتی ئازادی ھوداپار بە سەرۆکایەتی زەکەریا یاپیچیئۆغلۆ سەرۆکی گشتی ھوداپار کرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، شاندی  هوداپار "پیرۆزبایی سەرکەوتنی پارتی یان کرد لە ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھاوکاتیش ھاوخەمی خۆیانببۆ خانەوادەی شەھیدانی ئەم دوایەی شەڕی داعش و زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی ھەولێر بە سەرۆک بارزانی راگەیاند."

هەر لە کۆبوونەوەکەى سەرۆک بارزانى و شاندى پارتى هودا پار، "بارودۆخی سیاسی تورکیا و ڕەوشی لایەنە کوردیەکانی ئەو وڵاتە خرایە باس و گفتوگۆ."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى، "پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان ھەردوولا تەوەری تری" كۆبوونەوەکە بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین