کەشناسى هەرێم: ماوەى یەک هەفتە شەپۆلێکى بەفر و باران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، سبەى دووشەممە هەرێمى کوردستان بۆ ماوەى یەک هەفتە شەپۆلێکى بارینى بەفر و باران دەیگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (9/کانوونى دووەم/2022)، بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان دەڵێت، "هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر ناسەقامگیریەکی ڕەوشی کەش و هەوا کە پێشبینی دەکرێت کاریگەریەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بە شێوازی نمە باران و بارانی مامناوەند بەردەوامی هەبێت."

کەشانى هەرێمى کوردستان زیاتر روونیدەکاتەوە، "کاتی دەستپێکردنی شەپۆلەکە ئەم شەو دوو شەممە تا ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو 18-1-2022 بارینى باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان  بەردەوام دەبێت."

دەشڵێت، "بەرەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە سەرەتا باران بارین لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ باران بارین دەست پێدەکات،  پاشان لە نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە پاشان سەنتەری شار، لە پاشان کاریگەریەکەی زیاتر دەبێت سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین باران بارینی دەبێت." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین