گۆرانییه‌كى زه‌كه‌ریا له‌سه‌ر هه‌ولێر ئاماده‌یه‌ رەنگاورەنگ

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

عه‌بدولره‌حمان بێلاف شاعیرى ناسراو له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌و كرد ئه‌و پرۆژه‌ هونه‌رییه‌ى له‌گه‌ڵ زه‌كه‌ریا هه‌یانبوو به‌ هۆى كۆرۆنا وه‌ستاوه‌، هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكى نییه‌. ئاشكرایشى ده‌كات یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كانى تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ولێر.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نۆى كانوونى دووه‌م، عه‌بدولره‌حمان بێلاف شاعیرى ناسراوى كورد له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه‌ پرۆژه‌یه‌ك كرد كه‌ پێشتر به‌ نیازبوون له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا ئه‌نجامى بده‌ن.

بێلاف له‌ لێدوانه‌كه‌ى گوتى، "ماوەیەك لەمەوبەر بەر لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دیداری و دانیشتنێکمان بوو لە هۆتێل شیراتۆن بۆ ئەوەی چەند گۆرانیەك بۆ هونەرمەند زەکەریا ئامادە بکەین. یەکێك لەو بەرهەمانە لەسەر شاری هەولێرە، ئەوەبوو نەخۆشی کۆرۆنا بڵاوبۆیەوە، پرۆژەکە وەستا".

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى عه‌بدولره‌حمان بێلاف گوتى، "زه‌كه‌ریا چەندین بەرهەم و گۆرانی نوێى ئامادەکردووە بەڵام نەچووه‌تە بواری جێبەجێكردن. ئەوەی هونەرمەند زەکەریا لە گۆرانیبێژانی تر جیادەکاتەوە تەنیا دەنگەکەی نییە بەڵکو ئەو بەهرە و توانایەی لە میوزیك و  ئامادەکردن و دابەشکردن لەو بوارەدا کەسیکی تا بڵێى بەهرەمەندە".

عەبدولرەحمان بێلاف یەکێکە لەو شاعیرانەی کورد کە لە ساڵانی هەشتاکانەوە شعر دەنوسێ و چەندان دیوانی بڵاوکردۆتەوە، لەگەڵ چەندین کتێبی تر . جیا لەمەش بەسەدان هۆنراوەی بە هونەرمەندان داوە و کراونەتە گۆرانی. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین