لە هەرێمى کوردستان (30%)ى ئەوانەى تاتۆ لەسەر جەستەیان دروست دەکەن ئافرەتن رەنگاورەنگ

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

لە هەرێمى کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو کەسانەى جەستەى خۆیان بە تاتۆ دەکوتن ژمارەیان لە زیادبوونە، خاوەنى دوکانى تاتۆیەکیش لە هەولێر دەڵێت، نرخى دروستکردنى تاتۆ لەسەر جەستە لە (30) هەزارەوە دەست پێدەکات تاوەکو (600) دۆلار.

نەجاح ئەڵماس ناسراون بە نەجاح تاتۆ، کارى دروستکردنى تاتۆ دەکات لە هەولێر، سەبارەت بە جۆرەکانى تاتۆ بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "تاتۆ یەک جۆری هەیە بە ئامێر دەکوترێ بە مەرەکەبی تایبەتی خۆی، دەربارەی برۆش، چەند بەشێکی هەیە، برۆ هەیە پێی دەڵێن بلۆک واتا (قاڵبە) تاتۆ کۆنەکانە، دوای ئەو تاتۆیسێ رەهەندییە هات لەگەڵ عاشورو مایکرۆ بۆڵدینگ."

ئەو دەشڵت، "تاتۆی سەر چاو و لێویش هەیە، تاتۆی سەرچاو رومێلە ئەوەیان بۆ هەتاهەتاییە دەمێنێتەوە، وەکو برۆ و لێو نییە بۆ ماوەی چوار مانگ یاخود شەش مانگ بمێنێتەوە، بەڵام تاتۆش هەیە هەمیشەییە و ڕەش نابێتەوە."

سەبارەت تەمەنى ئەو کەسانەى لە هەرێمى کوردستان ئارەزووى دروستکردنى تاتۆ دەکەن لەسەر جەستەیان، نەجاح تاتۆ بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "تەمەنەکانیان زیاتر لە نێوان (20 تا 30) ساڵە، زیاتر لە (%70) پیاون و  (30%) ئافرەت." ئەو نەشیشاردەوە، "لە دواى ساڵانى (2016) ئافرەتانى کورد دەستیان بەدروستکردنى تاتۆکردووە لەسەر جەستەیان، کە بەشێکان لەسەر سینگ و ڕان، سمت، پشت و شانەکانیان دروستى دەکەن."

هەندێ لەو کەسانەى تاتۆیان لەسەر جەستەیان دروستکردووە، دوای ماوەیەک ڕەشى دەکەنەوە، نەجاح تاتۆ دەڵێت، چەندین شێواز هەیە بۆ لابردنى تاتۆکان لەوانە، "بەکارهێنانى لێزەر، بەکارهێنانى دەرمان، پۆشین  بەگرتنەوەى ڕەنگ لە پێستى کەسەکە، بەڵام ئەوەیان شوێنەوارى هەر دەمێنێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین