پارتى هۆشیار زێبارى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق کاندید کرد کوردستانی

نوچەنێت:

پارتى دیموکراتى کوردستان، بە فەرمى هۆشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى حیزبەکەى بۆ پۆستى سەرۆک ۆکارى عێراق کاندید کرد.

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (12/کانوونى دووەم/2022)، بەپێى هەواڵێکى کەناڵى الحدث، هۆشیار زێبارى بۆ بە فەرمى خۆى کاندیدکردووە بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق.

لەلایەکى ترەوە رووداو بە هەواڵێکدا، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان خۆی بۆ پۆستی سەرککۆماری عێراق بەربژێر کردووە و فۆرمی بەربژێربوونی بۆ ئەو پۆستە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پڕکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین