ئەڵمانیا ئەرکى هێزەکانى وڵاتەکەى لە عێراق و هەرێمى کوردستان درێژکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

حكوومەتى ئەڵمانیا ئەرکى هێزەکانى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان و عێراق درێژکردەوە و سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا پێشوازى لە بڕیارەکە دەکات.

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (12/کانوونى دووەمى/2022)، حکوومەتى ئەڵمانیا بە فەرمى ڕەزامەندى لەسەر درێژکردنەوەى ئەرکى هێزەکانى ئەڵمانیاى لە هەرێمى کوردستان و عێراق بۆ ماوەى نۆ مانگ دەربڕى.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەسەر بڕیارەکەیدا حکوومەتى ئەڵمانیا لە تویتێکدا نووسیویەتى، پێشوازی و ستایشی بڕیاری کابینەی ئەڵمانی دەکەم بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی لە عێراق، هیواداریشم پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا هەمان بڕیار بدات.

لەبەشێکى ترى تویتەکەیدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئاماژەوەى بەوەش داوە، داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و بەردەوامبوونی هەوڵی پێکەوەیی بۆ رووبەڕووبوونەوە و ریشەکێشکردنی تیرۆر پێویستە.

ئەم بڕیارەى حکومەتى ئەڵمانیا دواى ئەوە دێت، (9)ى کانوونى دووەمى (2022)، كریستینه ‌لامبرێشت وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا سەردانى هەرێمى کوردستانى کرد و لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کۆبووەوە و به‌رده‌وامیى پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، گه‌شبینیى خۆى به‌ داهاتووى‌ كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان دەربڕى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین