سەرۆک بارزانى لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبۆوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى لەگەڵ فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەرلەمانى عێراق، ئەمڕۆ کۆبووەوە و ئامۆژگارى و ڕێنوێنیى پێوستى بۆ ئەندامانى پەرلەمان خستەڕوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (13/کانوونى دووەم/2022)، سەرۆک مسعود بارزانى، لەلە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبۆوە.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی فراكسیۆن و گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە ئەرك و كاریاندا."

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، "سەرۆك بارزانی پەیوەست بە بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتە سیاسییەكان ئامۆژگاریی و ڕێنوێنیی پێویستی بۆ ئامادەبوانی كۆبوونەوەكە خستەڕوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین