پەروەردەى هەولێر لەسەر کاتى تاقیکردنەوەکان و دەوامى قوتابیان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ڕاگەیێندراوێکدا کاتى تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنى کۆتایى وەرزى یەکەمى گشت قۆناغەکانى خوێندن دەگۆڕێت و دەشڵێت، "لەحاڵەتی روودانی لافاو یان گرفتی هاتووچۆی رێگاوبانەکان بەهۆی کەش و هەواوە، داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان دەکەین کە پێویست ناکات منداڵەکانتان بنێرنەوە بۆ قوتابخانە."

دەقی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر:

راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی سبه‌ی بۆ قوتابیانی سنووری ئه‌و پارێزگایه‌ راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بڕیاری گۆڕانكاری له‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌دا دراوه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر:

1ـ لە رۆژی شەممە رێکەوتی (15ی 1 ی 2022) وە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆتایی وەرزی یەکەمی گشت قۆناغەکانی خوێندن بە ( پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) یشەوە، لە کاتژمێر (9:30) خولەکی بەیانیان ئەنجامدەدرێت لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن، ئەو قوتابخانانەشی بەچەند قۆناغێك تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنەکان ئەنجامدەدەن پابەند دەبن بەوەی بەگوێرەی کە ماوەی ئەو کاتژمێرەی کە لە (8:30) گۆڕدراوە بۆ (9:30) ئەوانیش کاتژمێرێک لەکاتی تاقیکردنەوەکانیان دەگۆڕدرێت لە هەمان رۆژ و رێکەوتی ئاماژەپێکراو.

2ـ لەحاڵەتی روودانی لافاو یان گرفتی هاتووچۆی رێگاوبانەکان بەهۆی کەش و هەواوە، داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان دەکەین کە پێویست ناکات منداڵەکانتان بنێرنەوە بۆ قوتابخانە بە دڵنیایی لەکاتی گونجاو قەرەبوو دەکرێنەوە و هیچ جۆرە دڵەراوکێ و نیگەرانییەکتان لەوبارەیەوە نەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر

14ی 1ی 2022

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین