پەرلەمانى کوردستان بەدواداچوون بۆ هۆکارى جێبەجێنەکردنى یاسایى خانەنیشنى کەمئەندامانى پێشمەرگە دەکات کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

بەپێى یاساى ژمارە (34)ى ساڵى (2007)، کەمئەندامانى پێشمەرگە، چەندین ماف و ئیمتیازیان هەیە، بەڵام تا ئەم ئێستا جێبەجێنەکراوە، ئەندامێکى لیژنەى کاروبارى پێشمەرگەى لە پەرلەمانى کوردستان دەڵێت، ناعەدالەى زۆرى بەرامبەر ئەم چینە کراوە و بەدواداچوون دەکەین.

ئەمڕۆ شەممە (15/کانوونى دووەم/2022) رزگار محمەد، بریاردەری لیژنەی کاروبارى پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت لەسەر جێبەجێنەکردنى ئەو یاسایە بە نوچەنێتی راگەیاند، "ئێمە پلانێکمان دانا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەو نا دادپەروەرییەی بەرامبەر کەمئەندامانی پێشمەرگە دەکرێ، لە چ لە پێدانى دەرماڵە دەڵێت، دابینکردنى کورسى خوێندن بۆ کەسوکاریان و چارەسەرکردنیان بەبێ بەرامبەر، ئەمانە هەمووى بەیاسا رێکخراوە بەڵام بۆیان جێبەجێ ناکرێت، داوا دەکەن چۆن ئەو بڕیارانە  کەسوکاری شەهیدان دەگرێتەوە ئاوا ئەوانیش بگرێتەوە".

رزگار محمەد زیاتر روونیدەکاتەوە، "بەداخەوە بە بیانووی ئەوەی قەیرانی دارایی هەیە دەرماڵەیان بۆ خەرج ناکرێت، لە بواری تەندروستی و خوێندن وسەفەر هەموو ئەوانەی کە یاساکە دەیانگرێتەوە بۆیان ناکرێت، هیچ بڕیارێک ناتوانێک یاسا ڕابگرێت، بەڵام یاسا دەتوانێت بڕیار ڕابگرێت، داوامان کردوو لەگەڵ لایەنى پەیوەدار قسە بکرێ، بۆچی ئەم خزمەتە بەردەستە بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان، بەڵام خانەنشینی کەمئەندامانى پێشمەرگە و هەندێک لە زیندانی سیاسییەکانیش بێبەشکراون بە بیانووی قەیرانی دارایی".

ئەو گووتیشى، "وەکو لیژنەی کاروباری پێشمەرگە  لیژنەیەکمان پێکهێناوە، سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین بۆ بەدواداچوون لەسەر جێبەجێکردنى ئەو یاسایە، وادەى سەردانیشمان بۆ ئەو مەبەستە رێکخستووە، چاوەڕێ دەکەین سەرۆکایەتی پەرلەمان وەڵامی نوسراوی لیژنەی پێشمەرگە بداتەوە و سەردانەکەمان بۆ رێکبخات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین