بەریتانیا سوپاسى ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دەکات له‌ پرۆسه‌ى چاكسازیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق، جەخت له‌ گرنگى و پێویستیى سه‌قامگیریى سیاسى له‌ عیراق و هه‌بوونى متمانه دەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (16/کانوونى دووەم/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى له‌  مارك برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزى به‌ر‌یتانیا له‌ عێراق كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى عیراق، گفتوگۆى لایه‌نه‌كان بۆ هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌ت، په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى هەر لە کۆبوونەوەکەدا "جه‌ختى له‌ گرنگى و پێویستیى سه‌قامگیریى سیاسى له‌ عیراق و هه‌بوونى متمانه‌ و تێگه‌یشتنى هاوبه‌شیی لایه‌ن و پێكهاته‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى سیاسى و ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ وڵات كرده‌وه‌."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و مارك برایسۆن ریچاردسۆن، هاوڕا بوون له‌سه‌ر "یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا و هیوایان خواست گفتوگۆ و هه‌وڵى هێزه‌ سیاسییه‌كان و لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش و سه‌قامگیریى سیاسى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت، باسیان له‌وه‌ش كرد كه‌ دۆستانى عیراق به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ گفتوگۆى لایه‌نه عیراقییه‌كان ده‌ڕوانن."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "باڵیۆزى به‌ریتانیا پابه‌ندیى وڵاته‌كه‌ى به‌ به‌رده‌وامیى كاركردن له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و سوپاسى ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ پرۆسه‌ى چاكسازیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا كرد و به‌رده‌وامیى پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ ده‌ربڕى."

پێشهاته‌ ئه‌منییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ و به‌ئامانجگرتنى باره‌گاى نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان و باره‌گاى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ به‌غدا، دۆخى په‌تاى كۆڤید_19، پرسى كۆچ و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین