وەزارەتى پێشمەرگە پلەى پێنج هەزار پلەدار و پێشمەرگە بەرزدەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزەراتى پێشمەرگەى لە نووسراوێکدا ناوى (5787 ) پلەدار و پێشمەرگەى لە خشتەى (ئەیلوولى 2021) بە فەرمانى وەزیرى پێشمەرگە پلەکانیان بەرزدەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (16/کانوونى دووەم/2022)، بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە کە واژۆى شۆڕش ئیسماعیل وەزیرى پێشمەرگە لەسەرە، (5787 ) پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوانی وەزارەت و لیواکان بە فەرمانێکی وەزاری پلەیان بەرز دەکرێتەوە.

بەپێى نووسراوەکەى وەزارەتى پێشمەرگە، لە خشتەى (ئەیلوولى 2021) بەپێى خزمەتى سەربازى و بڕوانامەکایان بەسەر دوو لیست دا دابەشکراوە.

وەزارەتى پێشمەرگە ڕوونیشکردۆتەوە، لیستى یەکەم پێک دێت لە ناوى (5553) پلەدار و پێشمەرگە، لیستى دووەم ناوى (334) پلەدار و پێشمەرگە لە خۆدەگرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین