بارینى بەفرێکى زۆر خوێندن لە چەندین شارۆچکەى هەرێمى کوردستان کوردستان پەکدەخات کوردستانی

نوچەنێت:

بەهۆی بەفر بارین و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل قایمقامی قەزای چۆمان و دەوربەرى دەوامی قوتابخانەکانی سبەى (17) کانوونى دووەم، لە هەر دوو پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی پشووى فەرمى ڕاگەیێندرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (16/کانوونى دووەم/2022)، بە هۆى بارینى بەفرێکى زۆر و هاتنى سەرماوسۆڵە، لە قوتابخانەکانى قەزاى چۆمان و دەوروبەرى لەگەڵ په‌روه‌رده‌ى رۆژهه‌ڵات‌ و رۆژئاوای سلێمانی لە باخچەى ساوایان و بازنەکانى یەکى بنەڕەتى (پۆلەکانى یەک، دوو، سێ) دەگرێتەوە پشووى فەرمى ڕاگەیێندرا. 

هەروەها لە ڕاگەیێندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەروەردەی رانیە رایگه‌یاند، بەھۆی گۆڕانی کەشوھەوا و ھاتنی شەپۆلێکی بەفر و سەرما له ‌پێناو سەلامەتی گیان و تەندروستیی فێرخوازان و مامۆستایان بڕیاریاندا کە:

1ـ راگرتنی دەوام لە سەرجەم باخچەکانی منداڵان لە سنووری پەروەردەی رانیە.

2ـ  راگرتنی دەوام لە بازنەی یەکەم لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پەروەردەی رانیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین