بارینى یەفرێکى زۆر تاقیکردنەوەکان لە پارێزگاى سلێمانى ڕادەگرێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی تاقیکردنەوەکانى ئەم هەفتەیە دوا دەخات بۆ هەفتەیەکى تر و دەشڵێت، ئەم بڕیارە بە ڕاوێژ لەگەڵ پارێزگارى سلێمانى و بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی دراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (17/کانوونى دووەم/2022)، پەروەردەی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، "دوای راوێژ لەگەڵ بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی، لەبەر دابەزینی پلەی گەرمی و بەستەڵەک و سەرما و بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان و خوێندکاران بڕیارماندا بە راگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە 18، 19 و 20ی کانوونی دووەمی (2022) لە گشت ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومییەوە تاقیکردنەوەکان دەچێتە (25)ی کانوونی دووەمی (2022) و بەپێی خشتەیەکی تایبەت کە لەلایەن کارگێڕیی قوتابخانەکانەوە دیاریدەکرێت".

هەر ئەمڕۆ بەپێى نوسراوێکى پارێزگاى سلێمانى کە واژۆى د. هەڤاڵ ئەبوبکر پارێزگارى سلێمانى لەسەرە دەڵێت، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سەختیی کەشوهەوا بڕیاریانداوە بە راگرتنی دەوامی فەرمی لە سنووری پارێزگاکە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە 18 و 19ی کانوونی دووەمی (2022) پشووی فەرمی دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین