سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى لیتوانیا کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکى دا لەگەڵ گابریێلیوس لاندسبێرگیس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیتوانیا سیاسیی لە عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و کێشەی کۆچبەران لە ئەوروپا تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (17/کانوونى دووەم/2022)، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازیى لە گابریێلیوس لاندسبێرگیس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیتوانیا كرد.

مەسرور بارزانى لە کۆبوونەوەکەدا، ئامادەیی هەرێمی کوردستانمان بۆ هەر هەماهەنگییەکی پێویست لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران دووپاتکردەوە.

هەروەها "جەختى لە گرنگیی ڕێگریکردن لە کۆچکردنی نایاسایی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم ڕووەوە ڕێکاری توند و پێویستی گرتووەتەبەر."

هەر لە کۆبوونەوەدا وەزیری دەرەوەی لێتوانیا "سوپاسی هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کۆچبەران و ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران لە سەر سنوورەکانی بێلارووس و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەرێمی کوردستان."

گابریێلیوس لاندسبێرگیس ئاماده‌یى وڵاتەکەى دەربڕى بۆ یارمەتیدانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بوارى پەروەردە و خوێندن و بەرەودان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین