سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و هادى عامرى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى عیراقی تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح گفتوگۆى هێز و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى فیدراڵیى عیراقیان تاوتوێ دەکەن.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (17/کانوونى دووەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ هادى ئه‌لعامرى، سه‌رۆکی هاوپەیمانیی ئه‌لفەتح كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌ دیدارێكدا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و كێشه‌ و گرفته‌كانى به‌ردەم پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو و هه‌وڵ و گفتوگۆى هێز و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى فیدراڵیى عیراقیان تاوتوێ كرد."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، " هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى پاراستنى پرۆسه‌ و سه‌قامگیریى سیاسى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و گرفته‌كان به‌ گفتوگۆ كرده‌وه‌ و هیوایان خواست لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش لایه‌ن و پێكهاته‌ عیراقییه‌كان كۆبكاته‌وه‌."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین