کەشناسى هەرێم: سبەى شەپۆلێکى بەفر بارین هەموو کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمرۆ ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت و سبەى شەپۆلێکى بەفر بارین شارەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (18/کانوونى دووەم/2022)، کەشناسى هەرێم ڕەوشى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵە بە گشتى، سبەى شەپۆڵێکى بەفر بارین تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە پێشبینى هاتنى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ دەبێت.

کەشناسى هەرێمى روونیشکردۆتەوە، بەهۆى بارستە هەواییەکى جەمسەرى زۆر سارد یاوەرى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە دەکات بۆیە شێوازى دابارین لە زۆربەى کاتەکان بە بەفر دەبێت.

سەبارەت بەو شارانەى ئەگەرى بارینى بەفرى هەیە دەشڵێت، سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى دهۆک هەڵەبجە بەفر بارینى دەبێت لەگەڵ سەنتەرى هەولێر سەرەتا نمە بارانى دەبێت بە تێکەڵى لەگەڵ بەفر بارین پاشان لەگەڵ زیاد بوونى کاریگەرى ئەم بارستە هەوایە ساردە دەگۆڕێت بۆ بەفر بارین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین