پۆلیسى سلێمانى تۆمەتبارێکى هەڵاتوو دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى ڕایدەگەیێنێت، ئەو تۆمەتبارەى دوێنێ شەو لە قەزاى شارەزوور کەسێکى کوشت، هێزەکانمان توانیان دەستیگرى بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (18/کانوونى دووەم/2022)، پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزوور بەهاوكاری ئاسایشی دەربەندیخان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە كەسێكی كوشتبوو دواتر هەڵاتبوو."

پۆلیسى سلێمانى روونیکردۆتەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەقەزای شارەزوور تۆمەتبارێك تەقە لەكەسێك دەكات و كەسەكە دەكوژێت و هەڵدێت، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا هەمان شەو تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزوور بەھاوكاری ئاسایشی دەربەندیخان دەستگیر بكرێت.

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا داهاتووە، "لەئێستادا تۆمەتبار ( أ ، م ، ك) لە دایكبووی (1991) دانیشتوی قەزای شارەزور، بەبڕیاری داوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین