ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەى هەفتانەیدا، گفتوگۆ لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (19/کانوونى دووەم/2022)، فەرمانگەى میدیا و زانیارى ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.

ئەنجوومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا وا بڕیارە ئەم تەوەرانە تاوتوێ بکات:

یەکەم: خستنەڕووی پێشنیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاریی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی چەند بابەتێکی پەیوەست بە وەزارەتەکانی ناوخۆ، تەندروستی، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بازرگانی و پیشەسازی.

دووەم: خستنەڕووی پێشنیاری ئاسانکاریی بۆ گەڕاندنەوەی پێشینەکان و باج، ڕەسم و سزای دارایی، کرێی موڵک و ماڵی دەوڵەت.

سێیەم: ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین