کەشناسى هەرێم: بەفر لە هەموو هەرێمى کوردستان باریوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، شەپۆلى بارینى بەفر تەواوى شارەکانى هەرێمى کوردستانى گرتۆتەوە و سیدەکان زۆرترین ڕێژەى بەفرى لێ باریوە، گەیشتە (50) سم.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (20/کانوونى دووەم/2022)، بەشى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێمى دەڵێت، وەک پێشبینیمان کرد لە ماوەى شەپۆڵى دووەمى بەفر بارین بە ئاستى جیاجیا تەواوى ناوچەکانى هەرێمى کوردستانى گرتۆتەوە.

کەشناسى هەرێمى سەبارەت بەفر بارینى (24) کاتژمێرى ڕابردووى بەشێک لە قەزا و ناحیە و شارەکانى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، کەمترین ڕێژەى بارین بەفر لە بەردەڕەش بووە (1) سم باریوە، لە سیدەکان (50) سم و مەرزى کێلێ (90) سم باریوە.

بارینى بەفرێکى زۆر لە کاتێکدایە کە ماوەى هەفتەیەک دەبێ سەرما و سۆڵەیەکى زۆر هەرێمى کوردستانى گرتۆتەوە، پێشبینى دەکرێ ئەمڕۆ پلەکانى گەرما بە ڕێژەیەکى بەرچاو دابەزێ.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین