وەزارەتى کارەبا پێوەرى زیرەکى کارەباى لە (40) ئەمپێرەوە بۆ (30) ئەمپێر کەمکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێوەرى زیرەکى کارەبا بە هۆى بارینى بەفر و هاتنى سەرمایەکى زۆر لە (40) ئەمپێرەوە بۆ (30) ئەمپێر کەمکرایەوە، دەشڵێت، "خواست لەسەر کارەبا بۆ 7000 مێگاوات بەرز بووەتەوە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (20/کانوونى دووەم/2022)، وەزارەتى کارەبا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەت بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی کارەبا لەم وەرزە سەرمایەدا کرد، کە بەهۆی شەپۆلی نوێی سەرما و سۆلەوە، خواست لەسەر کارەبا بۆ 7000 مێگاوات بەرز بووەتەوە و توانای بەرهەمهێنانیش 3500 مێگاواتە."

لەبەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى کارەبادا هاتووە، لە پێناو زیادکردنی ماوەکانی پێدانی کارەبا و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:

یەکەم: ڕاگرتن و کەمکردنەوەی کارەبای کارگە گەورەکانی کوردستان و پێدانی بە هاووڵاتییان. 

دووەم: سنووردارکردنی پێوەری زیرەکی سنگل فەیز بۆ 30 ئەمپێر و سرێ فەیز بۆ 60 ئەمپێر تا کۆتایی مانگی شوبات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین