لە سنوورى پارێزگاى هەولێر (11) بەڕێوەبەرى شارەوانى دەستبەکاربوون کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەچوارچێوەى گۆڕانکارییەکان بەمەبەستى گەیاندن و پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریى و باشتر بەڕێوەچوونى کاروبارى هاوڵاتییان، 11 بەڕێوەبەرى نوێى شارەوانییەکان دەست بەکاربوون."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (20/کانوونى دووەم/2022)، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە دیوانى پارێزگا، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەر نوێیەکانى شارەوانى ڕایگەیاند، "دەبێت لەئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیەدابن و هەرچی لەتوانادا هەیە ئەنجامیبدەن بۆ ڕایککردنى مامەڵەکانیان و کەمکردنەوەى ڕۆتین لەبەڕێوەبەرایەتیەکانتان."

پارێزگارى هەولێر لەکۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرە تازە بە دەستبەکاربووەکان باسى لە پرسى دەستپاکى و ڕادەست نەبوون بە بەرژەوەندى تاکە کەسى و ڕێگریکردن لە زێدەڕۆیی و چاوپۆشى نەکردن لەهیچ کەس و لایەنێک کە بیەوێت دەستدرێژی بکاتە سەر ئەرز و موڵکى حکومەت".

ئەو گووتیشى، "ئێوە بەشێکى گرنگن لەناو و ناوبانگى حکومەت، کارەکانتان لە چوارچێوەى یاسا بەرکارەکان جێبەجێ بکەن، ئەوەى لەسەر ئێوە پێویستە ئەوەیە بەیەکسانى و بەو پەڕى ڕێزەوە لە ڕایکردنى مامەڵە و کاروبارەى هاوڵاتییان ئاسانکارییان پێشکەش بکەن و ڕۆتین کەمبکەنەوە ".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین