سێ یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگاکان بڕیارى دامەزراندنیان بۆ دەرچوو کوردستانی

نوچەنێت:

حکوومەتى هەرێمى کوردستان، فەرمانى دامەزراندنى بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانە دەکرد لە ساڵى (2016-2017) کە توانیویانە پلەى سێ یەکەمى سەر ئاستى و زانکۆ و پەیمانگاکانیان بەدەست بهێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/کانوونى دووەم/2022)،فەرمانگەى میدیا و زانیاریى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە پێى بڕیارى ژمارە ١٢٣ى ئەنجومەنى وەزیران کە لە ڕێکەوتى ١ی کانوونی یەکەمى ٢٠٢١ دەرچووە, مەسرور بارزانی سەرۆکى حکومەتی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی بە شێوەى هەمیشەیی بۆ سێ یەکەمەکانى ساڵى خوێندنى (٢٠١٦ ـ ٢٠١٧) لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرکرد."

هەروەها لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى فەرمانگەى میدیا و زانیاریدا هاتووە، "دەرچووەکان کە ژمارەیان ١٦٨٥ کەسە، لەسەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەزارەتەکانى دیکە دابەش دەکرێن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین