كازمى له‌ په‌یوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ شاخه‌وان عه‌بدوڵا هیوایه‌ك ده‌خوازێت کوردستانی

نوچه‌نێت

شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، دواى به‌ ئامانجگرتنى نووسینگه‌كه‌ى له‌ كه‌ركووك، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق په‌یوه‌ندى پێوه‌كردووه‌ و هیواى ئه‌وه‌ى خواسته‌وه‌ ئه‌وانه‌ى له‌پشت هێرشه‌كه‌ن لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان نه‌بن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ى كانوونى دووه‌مى 2022 شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئاشكراى كردووه‌، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، دواى به‌ ئامانجگرتنى نووسینگه‌كه‌ى له‌ كه‌ركووك په‌یوه‌ندى پێوه‌كردووه‌ و دووپاتى ئه‌وه‌ى كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ خۆى سه‌رپه‌رشتى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌كات.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا باس له‌وه‌یش ده‌كات كه‌ كازمى هیواى خواستووه‌ ئه‌وه‌ى له‌پشت هێرشه‌كه‌وه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ بن كه‌ ده‌یانه‌وێ ئاسایشى عێراق ناسه‌قامگیر بكه‌ن، نه‌وه‌ك لایه‌ن سیاسیه‌ دۆڕاوه‌كان بن.

شه‌وى رابردوو 19ى كانوونى دووه‌م هێرشكرایه‌ سه‌ر نووسینكه‌ى شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌ كه‌ركووك به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین