تەرمى ژمارەیەک کۆچبەرى کورد دەگەڕێندرێنەوە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

حکوومەتى هەرێمى کوردستان ژمارەیەکى تر لە تەرمى کۆچبەرانى لە وڵاتى یۆنان دەگەڕێنێتەوە کوردستان، وا بڕیاریشە لەم نزیکانە تەرمى (9) کۆچبەرى ترى کورد لە چەند ڕۆژى داهاتوو بهێندرێتەوە.

هه‌ڵگورد ساڵه‌یی، راوێژكار له‌ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بە کوردستان 24ى راگه‌یاند، شاندێکی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە ئەسینا لەگەڵ وەزارەتی کاروباری پەنابەر و کۆچبەرانی یۆنانی کۆبۆتەوە بۆ بەدواداچوون و دۆزینەوەی چارەنووسی ئەو کۆچبەرە کوردانەى لەو وڵاتە بزربوونە.

هەڵگورد ساڵەیى گووتیشى، لەگەڵ بەرپرسانى وەزارەتی کاروباری پەنابەر و کۆچبەرانی یۆنانی، لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆمان لەسەر چۆنیەتى گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییه‌كان کرد، كه‌ له‌ سه‌ر راسپارده‌ و ئه‌ركی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا، (9) له‌و ته‌رمانه‌ی دواى پشکنین ناسراونتەوە‌، بهێندرێنەوە هەرێمى کوردستان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین