دەوامى فەرمى لە پارێزگاى سلێمانى کەم دەکرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بە هۆى نزمبوونەوەى پلەکانى گەرم و دروستبونى ئاستەنگى هاتوو، پارێزگارى سلێمانى بە بڕیارێک کاتى دەوامى فەرمى لەو پارێزگایەى هەرێمى کوردستان کەم دەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (22/کانوونى دووەم/2022)، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى سەبارەت بە دەوامى سبەى یەکشەممە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "دەوامی سبەینێی دامودەزگاکان، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ لە سەعات ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ سەعات ٢ ی پاشنیۆڕۆ."

 

دەقی ڕاگەیاندراوەكەى هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاى سلێمانى:

هاووڵاتیانی بەڕێز..

دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بەردەوام دەبن لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا، لە بەر نزمبونەوەی زۆری پلەکانی گەرماو دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە هەندێک ناوچەو گەڕەکەکاندا، دەوامی سبەینێی دامودەزگاکان (یەکشەممە ٢٣ی مانگ)، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ لە سەعات ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ سەعات ٢ ی پاشنیۆڕۆ.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر

پارێزگاری سلێمانی

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین